KMMK
ئەمڕۆ ۲۷ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی سەوڵاوا دڕێژەیان بە گردبونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم شارەوانی ئەو شارەدا دا .
کۆڕێکی ٤۷ کەسی لە کرێکارانی شارەوانی سەوڵاوا ، ڕۆژەکانی چوارشەمە و پێنج شەمەی حەوتوی ڕابردودا و ڕۆژی ئەمڕۆش شەمە بە مەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان لە بەرانبەر شارەوانیدا دەستیان دایە گردبونەوەی ناڕەزایەتی .
بە وتەی سەرچاوەێیکی ئاگادار :حەوت مانگە موچەی مانگانە و ٤۰ مانگە پاشەکەوت و تایبەتمەندیەکانی کرێکاری و کارمەندانی شارەوانی تا بە ئێمڕۆ وەرنەگیراون .
شارەوانی سەوڵاوا گوتویەتی، شارەوانی زیاتر لە ٥۰ میلیارد ریاڵ قەرزدارە کە تاوەکو ئیستا نەیتوانیوە دواکەوتوەکانی موچەی کرێکاران بدات .
پێویستە بە بیری بێنینەوە کە زۆربەی شارەوانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ کورت هێنانی زۆری باری ئابوری نەیانتوانیوە موچەی کرێکاران لە کاتی پێویستدا بدەن و لە گەڵ وەسەر هاتنی قەرزی میلیاردی بۆ موچەی کارمەند و کرێکاران لە کێشەو گرفتی بێ چارەسەریدان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان