KMMK
هەینی ۲۶ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی، گەنجێکی ڕوانسەری لە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئومێد مەحەمەدی تەمەن ۳۰ ساڵان٫ کوری سەید موراد، بە شێوەی خۆهەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی هێنا.
ئەو گەنجە کارناسی بالای کۆمپیوتەری هەبووە و لە دوکانی خۆی دا خۆی کوشتووە.
بە پێی وتەی چەند سەرچاوەیەک: ئومێد مەحەمەدی بە هۆی کێشەی ماڵی و نەداریەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بارودۆخی نالەباری ئابووری و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ناو کۆمەڵگا لە هۆکارە سەرەکیەکانی خۆکوژی لە رۆژھەڵاتی کوردستانن.
بە پێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی زایینی تا ئێستا ۵ پیاو، ۴ ژن و یەک کچ و یە کوری ژێر ۱۸ ساڵ لە رۆژھەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و هەروەها دو منداڵ لە لایەن دایکیان بە هۆی کێشەی ماڵی و نەداریەوە کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان