بە هۆیی سەرماوە پێدەچێت دەستی کۆڵبەرێک ببردرێتەوە

KMMK

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەحمەد رازی ٤٦ ساڵ تەمەن، خەڵکی نودشەی سەر بە هەورامان ڕۆژی پێنج شەممە ۲٥ ی رێبەندانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی ، لە بەرزایەکانی تەتەی هەورامان توشی سەرماێکی زۆر دەبێتەوە کە بەهویی بەستنی ئۆرگانەکانی لەشی و بە تایبەتی دەستی، پێدەچێت دەستی ئەم کۆڵبەرە لە لایەن پزیشکەوە ببردرێتەوە.

ناوبراو لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشانە و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

بەپێ داتا و ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زایینی تا ئێستا، ۱۱کۆڵبەر کوژراون و گیانیان لە دەست داوە و بە زیاد بونی ئەم کۆڵبەرەش ۳٥ کۆڵبەر بریندار بون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان