KMMK
ڕۆژی پێنج شەممە ۲۵ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، لە گردبوونەەی مەدەنیانەی مامۆستایان و فەرهەنگیانی شاری ورمێ کە لە بەرانبەر ئیدارە گشتی پەروەردە و فێرکاری بەڕێوە چوو بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندوتیژی کێشا و چەندد کەس دەستبەسەر کران کە تا ئێستە لەمەڕ چارەنووسیان زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هێزێکی زۆری ڕژانە شەقامەکان دژ بەم گردبوونەوەیە تا ڕێگری بکەن لە گەشە سەندنی ئەم ناڕەزایەتییە بۆ ناوچەکان تر و هەر بۆیە کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
شیاوی باسە کە، گردبوونەوەی ئەوڕۆی فەرهەنگیان هاوکات لەگەڵ دیکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازێکدا بەڕێوە چوو ولەشارەکانی دیکەیشدا هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سوکایەتی و دەسبەسەری دەیانەویست ڕێگری بکەن لە گردبوونەوەی مامۆستایان و فەرهەنگیان.
جێگای ئاماژەیە کە، فەرهەنگیان تەنیا خوازیاری داواکاری
ڕەوای خۆیان و ئازادی دیکەی مامۆستایانی هاوکاریانن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان