KMMK:
زانکۆی لەندەن بە شیکردنەوە و ئەو داتایانەی سەبارەت بە تیرۆری تاهیر ئیلچی دەستی کەوتووە لە ڕاپۆرتێکدا ئەنجامەکانی بڵاو کردۆتەوە ڕایگەیاندووە کە تاهیر ئیلچی لە لایەن خودی پولیسەوە کوژراوە.
ئەم ڕاپۆرتە ئاشکرای دەکات : یەکێک لەو سێ پولیسەی لە ڕۆژی تیرۆرەکەدا بەرەوە تاهیر ئیلچی تەقەی کردووە، کە لە ئەنجامدا ناوبراو دەکوژرێ.تورکان ئیلچی هاوژینی تاهیر ئالچی لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بەم ڕاپۆرتە ڕایگەیاند : پێویستە لە هەمبەری تاوانبارانی دەست نیشانکراو لەم ڕاپۆرتەدا توێژینەوە بکرێت.
شیاوی باسە کە : زانکۆی لەندەن کەلەسەر داواکاری ناوەندی پارێزەرانی دیاربەکر و ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی تورکیا توێژینەوەیەکی تۆکمەیان لەهەمبەر ڕووداوی تیرۆری تاهیر ئیلچی، سەرۆکی ناوەندی پارێزەرانی دیاربەکری باکووری کوردستان دەست پێ کرووە.
پاش چەندد مانگێک ئەنجامی شی کردنەوە و لێکدانەوەی ئەم تیرۆرەی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاو کردەوە کە لەم ڕاپۆرتە جەختی لەسەر کراوە: ئیلچی بە دەستی یەکێک لەو سێ پولیسەی کە لەو ڕۆژە لەو شوێنە بوون کوژراوە.
تیرۆری تاهیر ئیلچی و دیکەی چالاکانی کورد بە شێوازێکی گەڵاڵە بۆ داڕێژراو لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە بە ئەنجام گەیشتووە و لەماوەی چەندد دەیەی ڕابردوو سەدان کەس بەو شێوازە تیرۆر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


