KMMK:
سەربازانی حکومەتی تورکیا لە مسرجێ لە باکووری کوردستان ١٣ هاووڵاتییان دەستبەسەر کرد و رەوانەی بنکەی سەربازی خۆیان کراون.
هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی دەوڵەتى تورکیا لە شارۆچکەى مسرجێ لە پارێزگاى سێرتى باکووری کوردستان ئەو ١٣ هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر کردوە و راپێچی گرتوخانە کراون.
بە نزیکبوونەوە لە وادەى هەڵبژاردنى شارەوانییەکان، ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیى گەلی کورد لەلایەن حکومەتی تورکیا تا دێت زیاتر دەبێت.
جێی ئاماژەیە کە بە هەزاران چالاکی سیاسی و مەدنی کورد لە باکووری کوردستان دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کراون، سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسکداخ، گوڵتەن کشاناک و ئیدریس باڵوکەن دیارترین کەسایەتییە سیاسیەکانی کوردن کە ئێستاکە لە گرتوخانەی حکومەتی تورکیا دان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


