KMMK
۲۱ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی کرێکارانی شارەوانی کرماشان لە بەر دەرگای شارەوانی ئەو شارە گردبوونەوەیەکی نارەزایی دەربڕینیان ساز دا.
کرێکارانی شارەوانی کرماشان مووچەی ۴ مانگیدوایی خۆیان و پارەی ٨ مانگ زێدەکارییان (اضافەکاری) پێنەدراوە، هەر بۆیە دەستیان داوەتە وەها گردبوونەوەیەکی نارەزایی دڕبرین و داوای موچەو حەقدەستی دواکەوتوی خۆیان دەکەن.
ئەوە لە کاتێک دایە کە کرێکارانی شارەوانی کرماشان لە لایان شەریکەی پەیمانکاری و بە شێوەی کاتی لەو شارەوانییە خەریکی ئیشن و نە تەنێ لە کرماشان، بەڵکوو لە شارەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەر بەو شێوەیە و هەر لە ئەمساڵ دا زۆر جاران وەها گردبوونەی بەم شێوەیە لە لایان کرێکارەکانی شارەوانییەکان سازدراوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان