مامۆستاێیکی ئاینی لە ورمێ دەستبەسەر کرا

KMMK:

مەلاێیکی ئاینی و بوێر و ڕەخنەگر لە شارستانی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی سەربەسپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکراو ڕاگوێزراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ڕۆژی چوارشەمە ۱۷ی ڕێبەندان ۱۳۹۷ی هەتاوی مامۆستا مەلا عیسا ئازەری بەرنوێژی گوندی کورانە سەربە ناوچەی سۆماوبرادۆست لە کاتێکدا سەرقاڵی وتار دانی ئاینی بوە لە لایەن ڕێدارانی سپای پاسدارانەوە لە گەڵ بێ ڕێزی پێکردن دەستبەسەر دەکرێت.

بە وتەی شایەدحاڵان مامۆستا مەلا عیسا ئازەری باسی پرسی فقهی و مێژویی سونە مەزهەوی کردوە و خەڵکی تێگەیاندوە کە دەسەڵات هەندێ پرس پێچەوانە دەچرپێنێتە گوێی خەڵکیدا.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤ هێشتا چارەنوسی مامۆستا دیار نیە.

سەرکوت و چاوەدێری جودابیران و ئاین و ئاینزاکانی تر لە ژێر چەپۆکەی کۆماری ئیسلامیدا هەر ڕۆژە بەرچاو دەکەوێت و بەهاییان و تازە ئیمان هێنراوان بە ئاینی مەسیحیش لەو پەلامارانە بێبەش نەکراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان