kmmk:
دە چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد کە ڕۆژانی ۱۱ بۆ ۱۶ی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران-ەوە لەشارەکانی ســنە وکامێران دەسبەسەر کرابوون بە مەبەستی دانپێدانانی تلەفزیۆنی وگوشار وئەشکەنجە لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە ماوەی دەسبەسەریەکەیان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کرایەوە.
ناوی ئەم چالاکانە کە پێشتریش لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە ئاشکرا کراوە بەم شێوەیە؛
۱ـ هادی کەمانگــەر،۲ـ فازڵ قۆیتاسی،۳ـ ڕەزا ئەسەدی، ۴ـ فەرهاد محەممەدی، ۵ـ ڕاشد مونتەزری،۶ـ حسێن کەمانگەر،۷ـ عیسا فەیزی،۸ـ زانـیار زەمیران،۹ـ بەختیار کەمانگــەر،۱۰ـ ئامانج قوربانی. کە لەماوەی ئەم یەک مانگەی بەرێ دا لەژێر گرانترین هەڕەشە و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیدان.
شیاوی باسە لەم ماوەی دەسبەسەریەیاندا تەنیا چەندد جارێک توانیویانە لەڕێی پێوەندی تلەفونەوە بۆ ماوەیەکی کورت باسی لێپرسینەوەی خۆیان لە لایەن لایەنە ئەمنییەکان و ڕاگیرانیان لە شوێنێکی نادیار بکــەن.هەروەها هەموو هەوڵەکانی بنەماڵەیان وچەندد پارێزەرێکی کورد بۆ زانیاری لەسەر چارەنووسیان و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان تا ئێستە بێ ئەنجام بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان
@kmmkkurdistan


