دەسبەسەری گەنجێکی سەردەشتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

kmmk:

ڕۆژی دووشەممە ۸ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی گەنجێکی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی سیاوەش مستەفازادە تەمەن ۲۱ساڵ کەوتە بەر پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەردەشت و دەسبەسەر کرا وگوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵە ناوبراو لە بازاری دۆلار فرۆشان کاری دەکرد و بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی هەڵکوتراوەتە سەری ودەسبەسەر کراوە و تائێستە هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی دەرنەکەوتووە.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ی زاینییەوە تا ئێستە ٤۲ هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان