kmmk:
ڕۆژی سێ شەممە ۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێک بەناوی سامی ڕەشیدی۲۸ساڵ تەمەن خەڵکی ناوچەی کوهساری شاری سەڵماس لە پارێزگای ورمێ بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر بریندار بووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە،کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە، ناوبراو پشت وپێی بریندار بووە و بۆچارەسەری پزیشکی گوزراوەتەوە بۆناوەندی دەرمانی .
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۵ کۆڵبەر بریندار بوون و ۱۰ کۆڵبەریش کوژراون کەسەرجەم ۳۵ کۆڵبەر خەساریان بەرکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان