KMMK:
یەک شەممە ۷ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی حەوت هاووڵاتی لە شاری شنۆ لە لایان دادگای کۆماری ئیسلامی دادگایی کران.
ئەبووبەکر میناپاک ، یۆسف ئەحمەدی ، کامیل ئەحمەدی ، ئەیوب بەهرامنژاد ، تەبیب بامرۆوەت ، کوروش عەزیزی ، محەممەد ئەمین قازی ، لە دادگایەکی کە کەمتر لە یەک کاتژمێری خایاند بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبە کوردێکانی دژ بە نیزام لە دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ دادگایی کران.
شیاوی باسە، کە ئەو حەوت کەسە هاوینی ئەوساڵ دەسبەسەر کرابوون و دواتر تا دەرکردنی حوکمی دادگا بە بارمتە بە شێوەی کاتی بەردرا بوون.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان