KMMK :
دوانیوەڕۆی ٦ ی رێبەندان بەرامبەر بە ۲٦ی ژانویەی ۲۰۱۹ی زاینی هاوڵاتیانی شیلادزێ سەر بە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد لە دژی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورک لە ناوچەکە کە داواتر سەربازانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد کە لە ئەنجام دا هاوڵاتێک گیانی لە دەستدا و شەشی تریش بە سەختی بریندار بون کە برینی دوو لەمانە زۆر سەختە .
یەکێکی تر لەم کەسانە کە گیانی لەدەست داوە هاوڵاتێیکی ئەم دەڤەرەیە کە نەخۆشی دڵی هەبوە و کاتێک فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە نزمی بەسەر خۆپیشاندەران فڕیون و دیواری دەنگیان شکاندوە ئەم هاوڵاتیە توشی جەڵدەی دڵ بوە و دەست بە جێ گیانی سپاردوە .
جێگای باسە کە ئەم خۆپیشاندەرانە بە دروشم چونە درەوەی سوپای تورکیا لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان و کۆتایی هێنان بە بۆردومانەکان و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و کۆتایی هێنان بە کوشتنی هاوڵاتیان ، خۆپیشاندانێکی جەماوەریان بۆ سەر بنکە کانی سوپای تورکیا ئەنجامدا بەڵام سەربازانی تورک بە تەقە وەڵامی هاوڵاتیانیان دایەوە .
جێگای بیر هێنانەوەیە کە سوپای تورکیا بە چاو ساغی حکومەتی هەرێم و رێگا خۆش کردنی چەند حیزب و کەسایەتێک هاتونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و بە سەدان کیلۆمەتری ئەم خاکەیان داگیر کردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan