KMMK :
ڕۆژی چوارشەممە ۳ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوڵاتییەک بەناوی عادڵ قادری تەمەن ۲۷ساڵ وخەڵکی گوندی پەسوێ سەربە قەزای لاجانی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیێەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندان لاوێک بەناوی مێهران محەممەدی خەڵکی گوندی بزڵانەی سەربە شاری ســنە ،لەگەڕەکی عەباس ئاوای ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کــرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە کە ،کۆڵبەرنیووز پشتڕاستی کردۆتەوە دەسبەسەری ئەم دوو کەسە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە ئوپوزسیونه کوردییەکان بووە.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ٤۰ هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیی و داپڵۆسێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران- ەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کــراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan