بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەردەشت

KMMK:

سێ شەممە ۲ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی جارێکی تر دەستەیەک لە کۆڵبەران کەوتنە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

سۆران محەممەدی ۲۳ تەمەن لە سنووری سەردەشت کەوتە بەر هێرشی راستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و هەر بەو هۆیەوە لاقی بریندار بوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو بۆ چارەسەری پزشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ .

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ٨ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوەو ۲۲ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان