کرماشان/ دەسبەسەری توێژەری کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان و ڕاگواستنی بۆ زیندان

kmmk:

دووشەممە ۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی توێژەری کورد ناسر ئەمینی خواە و دەسبەسەریان کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش پشکنینی ماڵەکەی، کەلوپالەکەیان وەکوو کۆمپیوتەر وهەندێ دیکۆمێنتی دیکە دەست بەسەردا گرت ولەخۆیان برد.

ناسر ئەمینی خاە ،چالاکی کەلتووری و توێژەرە لەبواری ئاسوارە مێژووییەکان(کۆنینەناسی) ودواین توێژینەوەی ناوبراو کەلەگەڵ زانکۆی کوپنهاگن کردوویەتی لەسەر قەڵای “خەیبەر” لە شاری ڕوانسەر بووە.

بەپێی ڕاپۆڕتی کوردپرێس، ئەم توێژەرە کوردە خوێندنەوەیەکی گۆڕەپانی لە پێوەندی لەگەڵ ئاسەواری مێژوویی هەورامان وکرماشان بە ئەنجام گەیاندووە وچەنددین مەقالەی زانستی لەمەڕ ئاسەواری مێژوویی و کۆنینەناسی بە زمانی کوردس، فارسی و ئینگلیزی بە چاپ گەیاندووە.

ئەم چالاکە کەلتوورییە دوو کتێبی لەسەر مێژوو و کەلتووری هەورامان و ئاسەوارە مێژووییەکانی کرماشان چاپ وبڵاو کردۆتەوە وهەر وەها لە یارمەتیدانی بولەرزە لێدراوانی سەرپێڵ زەهاو ڕۆڵێکی بەرچاو وچالاکی هەبووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس وهۆکاری دەستبەسەری ناوبراو زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان