لە ورمێ هاووڵاتییەک ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا


KMMK:

بە پێی ڕاپۆرتەکان ، دادگای ئینقلاب‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ هاووڵاتییەکی بەناوی عیسمەت سەلەحشوور لە گوندی فەلەکان ی سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسۆنی کوردی دژ بە ئێران تاوانبار کرد و سزای ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپاند.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە مانگی گوڵانی ساڵی پێش لە لایان ئیتلاعاتی سپا ی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان