kmmk:
ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندان، حەوتوونامەی “ســـیروان” لەهەواڵێکدا باسی لە بانگهێشتی سەرنووسەری ئەم حەوتوونامەیە بۆ نووسینگەی پولیسی فەتای حکوومەتی ئێران لەشاری سنە بڵاو کردەوە.
بەپێی نووسینی حەوتوونامەی “ســـیروان” لقی هەستی دادیاری حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە بەهۆی سکاڵای شۆڕای ئیسلامی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای ســنە، بۆفەیزوڵڵا پیری سەرنووسەری سیروان ،دۆسیەی قەزایی ساز کردووە.
ئەم حەوتوونامە دەنووسێ :”ئەم ڕۆژنامەوانە ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ی بەفرانبار ، نامەیەکی بانگهێشتی لەلایەن پولیسی فەتاوە وەرگرتووە ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندان خۆی بە پولیس ناساند.پولیسی فەتا لەم ڕۆژنامەوانە بەشێوەی زارەکی ونوسراوەیی لێپرسینەوەی کرد.
حەوتوونامەی “ســـیروان” ڕایگەیاندووە : پیری بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ویدیۆیی کەلەودا ماشێنێکی ناحکوومی وتایبەتی بە ئاوی خواردنەوە لەلایەن کرێکاری شۆرای ئیسلامی پارێزگای ســـنە دەشۆردرێتەوە، بۆیە لەلایەن سەرۆکی ئەم شۆراوە سکاڵای لەسر تۆمار دەکرێ.”
پاش تەواو بوونی لێکۆڵینەوە ولێپرسینەوەی سەرنووسەری حەوتوونامەی “ســـیروان” ، دۆسیەکەی دەنێردرێ بۆ لقی هەشتی دادیاری ئێران لەشاری سنە.ئەمە لە کاتێکدایە کە دەبوا ئەم بەرپرسی حکوومییەی ئێران لێپرسینەوەی لەسەر بکرایەت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــتان