KMMK:
یەکشەممە ۳۰ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی زیندانی کراوی کورد لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ بەناوی کەماڵ عەبدووڵڵاهی خەڵکی پیرانشار بە ۷ ساڵ زێندان سزا درا . ناوبراو دەگەڵ زیندانێکی تری پیرانشاری محەمەد پتایێش بەیەکەوە سەرجەم بە۱۴ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دران .
بە گوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو بە تۆمەتی جاسوسی بۆ ئەمریکا لە ئێران و هەر وەها بەرەنگار بوونەوەی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە لایان دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ تاوان بار کرا.
جێگای ئاماژەیە، کە کەماڵ عەبدووڵڵاهی لە ۱۵ گوڵانی ئەم ساڵ دا بە ماوەی ۳مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ دەسبەسەر کرابوو و دوایی گوازراوە بۆ زیندان و چوارشەممە ۱۰ی گەلاوێژ بە تۆمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە لقی ۶ ی دادگای ئینقلاب ئێران لە ورمێ لێکۆلینەوەی لێکرا.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان