KMMK
شەممە ۲۹ بەفرانباری ۱۳۹۷هەتاوی دوو کۆڵبەر تر لە بەرزاییەکانی سەر سنوور کەوتنە خوارەوەو بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ، ئەمڕۆ شەممە کۆڵبەرێک بەناوی مەسعوود ئەحمەدزادە خەڵکی نەمەشیری سەر بە شاری بانە لە بەرزاییەکانی /ڕێگە هەورازەکان/ سەر سنوور دەکەوێتە خوارەوەو لاقەکان و پشتی بە تووندی بریندار دەبێت .
هەروها و هەر لە ئەمڕۆ/شەممە / دا کۆڵبەرێکی تر خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی کەریم فەرەجی ۲۴ ساڵ تەمەن لە بەرزاییەکانی سەربە کانی زەرد ی سەردەشت دەکەوێتە خوارەوە و بریندار دەبێت ، ناو براو ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ یەو و واوێدەچێ بڕبڕەی پشتی پسابێ .
بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتا سالی ۲۰۱۹ میلادی تا ئێستا ۱٨ کۆڵبەر بە هۆی سەرما و تەقەی راستەوخۆ و هەڵدێران لە بەرزایی کوژارو برێندار بوون.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan