برینداربونی دوو کۆڵبەر لە سنوری سەردەشت و ورمێ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK :

دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوریەکانی شاری سەردەشت و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران .

کۆمەڵێک کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچەی مەرگەوەری شاری ورمێ دوابەدوای کەوتنە بۆسەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، تەقەیان لێدەکرێت کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەفشین عەلی پور” ۳۳ ساڵان تەمەن کوری ئەمین خەڵکی ناوچەی نازلوی ورمێ لە بەشی ئەژنۆی بە سەختی زامدار بوە.
ئەم کۆڵبەرە دواتر بۆ نەخۆشخانەیەک بۆ شاری تەورێز گوازراوەتەوە که باری تەندورستی لە ئاستێکی مەترسی دار لەقەڵەم دراوە .

لە لاێکی تر کۆڵبەرێکی تر بە ناوی” ناسر عومەری ” ۲۹ ساڵان ، کوری رەحیم و خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە بەشی پشتی بە سەختی زامدار دەبێت .
ئەم کۆڵبەرە دواتر بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت دەگوازرێتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان