نادیار بوونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی دەسبەسەر کراوی کورد لە پاوە

kmmk:

هاوڵاتییەکی کورد بەناوی ئارشیا مەلەکی خەڵکی گوندی زەردووی سەربە شاری مەلەکی کە ماوەی سێ حەوتووی پێش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو ،تا بە ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی بە دەستەوە نییە.

بەگوێرە هەواڵەکە، ئەم زانیاریانە لەلایەن سەرچاوەیەکی باوڕ پێکراوەوە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە کە سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە نەدرکێنراوە.

شیاوی باسە لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ی زایینەوە تا ئێستە ۲۳ هاوڵاتی دەستبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan