محەممەد نەعیم محەممەد پوور بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا


KMMK:

هەینی ۲۱ی بەفرانباری ۱۳۹۷ چالاکی سیاسی کورد, محەممەد نەعیم محەممەد پوور تەمەن ٤۵ساڵ وخاوەنی منداڵێک ، خەڵکی سنە, پاش بانگهێشت کردنی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکان دەسبەسەر  گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە.

شیاوی باسە، ناوبراو تووشبووی نەخۆشی دڵە وبەپێی ڕای پزیشکەکان دۆخی بۆ تێپەڕاندنی زیندان ناجێگیرە.
ناوبراو بە  “ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکان ،چالاکی و پڕوپاگەندە بەقازانجی گرووپە ئوپوزیسیۆنەکان و پێکهێنانی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین” تۆمەتبار کراوە و دوو ساڵ زیندانی بۆ دیاری کرابوو بەڵام لە دادگای پێداچوونەە داشکا بۆ ساڵێک.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: