kmmk:
یەکشەممە ۲۳ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت دەسڕێژیان لە گرووپێک لە کۆڵبەران کرد کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی سیروان حەسەن زادە ، تەمەن ۲۵ ساڵ پشتی فیشەکی بەردەکەوی بریندار بووە.
ئەم گرووپە کۆڵبەرە لەکاتی گواستنەوەی باردا بوون ودەیانەویست لەم وەرزە ساردەی ساڵ، بژێوی بنەماڵەکەیان دابین بکەن.
شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگری لەهەر چەشنە گەشەیەکی ئابووری وپیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبەهێنانە ئارای سیاسەتی هەڵاواردن خەڵکی ئەم دەڤەرە برسی وهەژار ڕابگرێ.
تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆڵبەران بە پێچەوانەی هەموو پێوەرەکانی مرۆڤایەتییە وئەم کردەوەیەی حکوومەتی ئێران جینایەتە دژی مرۆڤایەتی.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری کۆڵبەرانی کوژراو لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ تا ۲۰۱۹/۱/۱۲ سێ کۆڵبەر کوژراوەو۸ کۆڵبەریش بریندار بووە کە بە برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە دەبێتە ۹بریندار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان