kmmk
بەپێی ئەو ڕاپۆڕتانەی بەدەستمان گەیشتووە، شارەوانی شاری مەریوان حەقدەستی ۶مانگی کرێکارەکانی نەداوەو ئەوە لە کاتێک دایە کە ئەوان تا ئێستا جێژانەی ساڵی ۹۵شیان پێنەدراوە، هەربۆیە زۆر جاران گردبوونەوەی نارەزایەتیان ساز کردووە و سکاڵایان دەربڕیوە.
بە پێی ووتەکانی بەرپرسی شۆڕای شاری مەریوان ئومید درەخشانی ، گەورەترین قەرزی شارەوانی دەگەڕێتەوە بۆ حەقدەستی نەدراوی کرێکارانی شارەوانی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە کە شاری مەریوان ڕووبەرووی کێشەی کاربەدەستان و بەرپرسانی ناکارامەیە و شۆڕای شاریش توانای بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانی خۆی نییە.
هەروەها یەکێکیتر لە کێشەکان ، کێشەی زبڵی ئەو شارەیە کە ساڵانێکی زۆرە شارەوانی بە بەڵێنی سازکردنی کۆمپانیای( بازیافت) خەڵکی خاپاندووەو هەرگیز هیچ کارێک لەم بارەیەوە نەکراوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan