kmmk:
یەک شەممە ۲۳ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی، لە گوندی نەنۆڕ لە سنوری بانە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک لە کۆڵبەران دەکەنە ئامانج و بەهۆی تەقەی راستەوخۆی ئەم هێزەوە سێ کۆڵبەری کورد بریندار دەکرێن.
بە پێی راپۆرتەکە، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی نامێق، جەبار و کارزان خەڵکی گوندی خوری ئاوای بانە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی ئەم هێزەوە بە خەستی بریندار دەکرێن، بە شێوەیەک کە یەکێک لە بریندارەکان بەناوی کارزان بۆ چارەسەری برینەکانی دەنێردرێتە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.
هەروەها لە راپۆرتێکی تردا، شەممە ۲۲ی بەفرانباری ۱۳۹۷، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی شەهریار خزری، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری پیرانشار فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت و بەسەختی بریندار دەکرێت.
بەپێی راپۆرتەکە ناوبراو ئێستە لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan