داوای ئازاد کردنی دەستبەجێی دەسبەسەرکراوانی سەکۆی ئازادی شاری سلێمانی دەکرێت

kmmk:

سەدان ،ڕۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی و کەسایەتی ومامۆستای زانکۆ لە بانگەوازییەکدا ،داوای ئازاد کردنی دەستبەجێی ئەو دەستبەسەرکراوانە دەکەن کە لە ڕێوڕەسمی بیرهانینی گیان بەختکردووانی پاریس(ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان) لە سەکۆی پارکی ئازادی شاری سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر کرا بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە لەو ڕێوڕەسمەدا ۵۲ کەس کە زۆربەیان ژن بوون و منداڵیشیان لەگەڵدا بوو ،بەوپەڕی بێ ڕێزی و نایاساییانە هەڵکوترایە سەریان وبەجنێو ولێدان ڕاپێچی ئاسایش و پاشان گوازراونەوە بۆزیندانی کانی گۆمە.

شیاوی باسە کە ئاسایشی سلێمانی ویستوویە بەزۆر بەڵێنیان لێ وەربگرێ و پێیان واژۆ بکات کە لەمەوبەدوا لەهیچ چەشنە چالاکییەدا بەشداری نەکەن و هەربۆیە دەستبەسەرکراوان مانیان لە خواردن گرتووە ، وتائێستە چەندد کەسێکیان ئازاد کراون و چەندد کەسێکی دیکەشیان هێشتا لە زینداندان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan