مانگرتن لە خواردنی لەیلا گۆڤەن لە قاودانی فاشیزمی تورکە


KMMK:
لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی یەکەمەوە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن بێسنوور. بارودۆخی تەندروستی لەیلاگیوڤەن لە بەندیخانەی تورکیا لە شاری ئامەد بەرەو ناجێگیر بوون چووە.
بەهۆی خراپی باری تەندروستی ناتوانێت لەگەل پارێزەرەکەیدا چاوپیکەوتن ئەنجام بدات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە پارێزەرەکانی ڕایانگەیاندووە، لەیلا گیوڤەن لە ١٤ی بەفرانبار،بە یارمەتی هەڤالانی خۆی توانیویە بێتە ژووری چاوپێکەوتن ولەگەل پارێزەرەکانی دانیشتن بکات
٦ ڕۆژە گیوڤەن بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە نەیتوانیوە چاوی بەپارێزەرەکەی بکەوێت.
پارێزەرەکەی گیوڤەن هەرڕۆژ سەردانی بەندیخانەی ئامەد دەکات وداوای چاوپێکەوتن لەگەل لەیلا گیوڤەن دەکات، بەڵام بەهۆی نەمانی وزە و باری خراپی تەندروستی ناتوانێت چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.
گیوڤەن تووشی دابەزینی زەخەت وتووشی لێدانی دڵ بووە و ناتوانێت لەسەرپێی خۆی بوەستێت، لەم دواییانەدا لە ٧ی کانوونی دوویەم لەگەل کچەکەی خۆی سەبیحە تەمیزکان وکوڕەکەی قسەی کردووە.
بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی ئەو چالاکە سیاسیە کوردە نیشان دەری فاشیزمی ڕادەبەدەری تورکە، کە باکووری کوردستانی تەنیوەتەوە و خەریکی سڕینەوە و لە ناوبردنی گەلی کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان