kmmk:
پارێزگاریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنە رای گەیاندووە چەند کەس لە چالاکانی ژینگە پارێزی کوردستان دەستیان هەبووە لە تیرۆری لێخوڕێکی تڕۆمبێلی جۆری ئامبوڵانس.
ئەم تۆمەتە قورسە لەکاتێکدایە کە چەند کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی کورد بە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان گیانیان بەخت کردووە و زۆرینەی چالاکیەکانیان لە بواری مرۆڤ دۆستیدا بووە.
تۆمەتی پاڵ نراو بە چالاکانی ژینگە پارێز لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لەهەوڵدایە کە ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان تێک بدات و بیکاتە پێگەی سەربازی.
بڵاوکردنەوەی زانیاری لەلایەن چالاکانی ژینگە پارێز و هەوڵدانیان سەبارەت بە پاراستنی ژینگەی کوردستان دەکرێت لەو هۆکارگەلە بێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەها سیاسەتێک بگرێتە بەر کە ئەم کەسانە تۆمەتی تیرۆریان بخرێتە پاڵ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان