مەحکووم کردنی ۷ هاوڵاتی کورد لە ڕەبەت بە ۱۷ساڵ ونیوو زیندان

kmmk:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، ۷چالاکی خەڵکی شاری ڕەبەت و گوندەکانی دەورووبەری بەناوەکانی جافر ڕەسووڵ پوور، بەهمەن ددان ساز، محەممەد لەیلانە، محەممەد سویرۆ و ڕەسووڵ محەممەد ئەمینی هەرکامیان ساڵ ونیوێک زیندان و ڕەفا و محەممەد خەڵکی گوندی جەبەرەند هەرکام بە ۵ ساڵ زیندان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری سەردەشت مەحکووم کران.

بەپێی ڕاپۆڕتێ کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری موکرینەوە پشتڕاست کراوەتەوە ، ئەم کەسانە بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بە ۱۷ساڵ ونیوو زیندانی مەحکووم کراون.

شیاوی باسە کە، لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوە ئەم حەوت هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وپاش مانگێک بەدانانی بارمتە ئازاد کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان