دەسبەسەری ۱۲ چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk:

لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو ۱۲ کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەماوەی کەمتر لە حەوتوویەک دەسبەسەر کراون وگوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم دەسبەسەر کراوانە لە شارەکانی ســـــنە، کامێران و بانـە و بەناوەکانی ۱ـ ئامانج قوربانی ،۲ـ بەختیار کەمانگەر،۳ـ مەهدی کانی سووری،٤ـ بارزان بابەکری،۵ـ زانیار زەمیران،۶ـ فەرهاد محەممەدی،۷ـ فازڵ قۆیتاسی،۸ـ ڕەزا ئەسەدی،۹ـ هادی کەمانگەر،۱۰ ڕەشید مونتەزری،۱۱ـ عیسا فەیزی،۱۲ـحسێن کەمانگەر.

شیاوی باسە لەکاتی هەڵکوتانە سەر و دەسبەسەریدا ئەوپەڕی سوکایەتی ولێدانیان بەر کەوتووە،وتەنانەت گونیەیان(تەلیس) بەسەردا کردوون و وەکوو نواندنی حاڵەتێکی مەترسیدار وتیرۆر ڕفاندویانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان