بێبەری کردنی زەینەب جەلالیان لە چاوپێکەوتن دەگەڵ بنەماڵەکەی

kmmk

دووشەممە ۳ بەفرانبار ۱۳۹۷هەتاوی زەینەب جەلالیان لە لایان کاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری خۆی بۆ کاتێکی نادیار لە چاوپێکەوتن دەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرا.
شیاوی باسی زەینەب جەلالیان زیندانی مەحکوم بە زیندانی هەتاهەتایی کە لە ڕێبەندانی ۱۳۹۵ بۆ بەرەنگاری بوونەوە لە هەمبەر پێ ڕانەگەیشتن لە بواری پزیشکی و پووچەڵ کردنەوەی ئەو بەڵگە ساختەیانەی کە نیشانی دەدا لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات بە ڕادەی پێویست ئالیکاری و پێڕاگەیشتنی پزشکی بۆ کراوە دەستی بە مانگرتن لە داوودەرمان کرد کە تا ئێستاش درێژەی هەیە.

جێگای ئاماژەیە کە زەینەب جەلالیان لە دوو مانگی دوایی و دوای دەسبەر کردنی پارێزەرەکەی لە ژێر زەختێکی زۆر دایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان