خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری بە زیندانی کردن سزا درا

KMMK :

چالاکێکی سیاسی بە ناوی خەلیل کەریمی، کرێکاری بینا سازی و ئەندامی ێکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران لە شاری سنە لە لایەن لەقی یەکی دادگای شۆرشی ئیسلامی ئێران بە زیندانی کردن سزادرا .

بە وتەی کەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مدەنی ڕۆژی شەممە ۲٦ گەڵارێزانی ساڵی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاوی، لەقی یەکەمی دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە سەر پەرەشتی دادوەر سەعیدی ، چالاکێکی کریکاری بە ناوی خەلیل کەریمی بە تاوانی بەشداری کردن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار و پشتیوانی بۆ کەمپینی نا بۆ لە سێدارە دانی رامین حوسێن پەناهی بە سالێک زیندانی سزا داوە .

ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیمانامەی مافی یاسایی ،مەدەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئابوری و… واژۆ کردوە بەڵام هەر جۆرە جوڵانەوەێکی مەدەنی و سیاسی و کرێکاری و … ی زۆر بە توندی کپ کردوە و چاڵاکانی سیاسی و مەدەنی و کرێکاری سزا داوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan