پارێزگای کرماشان گەورەترین پارێزگای کورد نشین لە رۆژهەڵاتی کوردستانە،پلەی یەکەمی لە رێژەی بێکاری لە رۆژهەڵات وپلەی دووهەمی لە هەموو وڵاتی ئێران لە خۆ دەگرێت
بەپێی ئامارە بڵاو کراوەکانی مەرکەزی ئاماری ئێران،پەرێزگای پلەی دووهەمی سەبارەت بە رێژەی بێکاری لە چاو دانیشتوان لە خۆ دەگرێت
کاربەدەستانی پارێزگا و حکوومی لە ساڵەکانی رابردوودا بەڵێن گەلێکیان سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە پتانسیل و بایەخ پێدان لە بواری ژێرخانە وەرزێری،خزمەتگوزاری،پیشەسازی، داهینان و…بە سیاسەتێکی شاراوە هەوڵیان داوە کە هەڵاواردنەکان لەم ناوچەگەلە بشارنەوە. بەڵام ئەمساڵیش هیچ هەنگاوێک بۆچێ کردنی هەلی کار و بژێوی لەم پارێزگایە نەدراوە وبە پێچەوانە زۆربەی کارگەو شوێنە تەولیدیەکانیش بەرەو داخستن رۆیشتن
داخستنی کارگە بەرهەمهێنەرە داخراوەکان ساڵی رابردوو بەرەو هەڵ کشان بووە.
لە حاڵێک دا کە بەرپرسی ناوچەی پیشەسازی کرماشان زستانی پێشوو لەراگەیاندراوێک دا رێژەی کارگە بەرهەم هێنەرە داخراوەکانی ۱۲۲دانە ناوزەد کرد،بەڕێوەبەری رێخراوی وەرزێڕی کرماشان رێژەی کارگە داخراوەکانی زۆرتر لە نیوە ئەژمار کرد.
بەپێی وتراوی” خەسرەو شەهبازی”بەرپرسی جیهادی وەرزێڕی کرماشان ٤۸٦کارگەی وەستاو و نیوەکارا لەم پارێزگایەدا بوونیان هەیە.ناوبراو “نەبوونی پارە وقەزی بەسەرچوو”بەهۆی سەرەکی ئەم دۆخە دەزانێت.
ئەمبەرپرسە حکوومیە گوتی:ئێمە هیچ یارمەتیەکمان لەلایەن دەوڵەتەوە سەبارەت بە کارگە وەستاوەکان بۆ نەهاتووە.
نیعمەت حەقیقی بەرپرسی رێخراوی پشە و کانگە وتیجارەتی پارێزگای کرماشانیش جەند رۆژ پێش رای گەیان کە ئەژماری کارگە بەرهەم هێنەرە داخراوەکانی ئەم ۆارێزگایە ۲٤٠کارگەن.
بەپێی وتراوی ناوبراو ۲٦لەسەدی کارگە داخراوەکان کێشەی قەرزی بەسەر چوو یان هەیەو گرفتاری کێشەکانی سیستەمی بانکین
لەدڕێژەدا حەقیقی گوتی ۹٦۲کارگەی گەورە وبچووک لە پارێزگای کرماسان بوونیان هەیە،کە بەشێک لەم کارگەگەلە بە هۆی قەرزداری بەبانکەکان ونەبوونی بازاڕی فرۆش و کڕووزی(فرسودگی) مەکینە سەنعەتیەکان یان وەستاون یان وەبەهێنانیان کەمتر کردۆتەوە.
سەبارەت بەم دۆخە جێگری پەیوەندیە ئابووریەکانی پارێزگاری کرماشان رای گەیاند: ئەژماری کارگە بەرهەم هێنەرە نیوەکارا ووەستاوەکانلەپارێزگادا ٤۲٠کارگەن.
بەپێی وتراوی رەزا رەحیمی ۲٠٠کارگەی نیوە کارا و۲۲٠کارگەی داخراو لە پارێزگەی کرماشان بوونیان هەیە.
بەپێی بڵاو کراوەکانی مەرکەزی ئاماری کۆماری ئیسلامی ئێران،پارێزگای کرماشان بە رێژەی۱۷لەسەدی بێکاری پلەی دووهەمی بێکاری لە هەموو ئێرانداهەیە،بەڵام پاڵێراوانی کرماشان لە پارلمان رێژەی بێکاری ئەم پارێزگایە زۆرتر لە ۳۵لەسەد ناوزەد دەکەن.
بەردەوامی ئەم دۆخە دەبێت هۆی کێشە کۆمەڵایەتیکان ولە پانتایەکی بەر بڵاو دیاردەی کێشەی ئابووری،تووش بوون بەمادەهۆشبەرەکان ولادان لە یاس ولە ئەنجام دا لە ڕووخانی بونیانی خانەوادەکانی لێ دەکەوێتەوە.
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان