دەست بەسەر کردنی بەڕێوەبەی کاناڵێکی تێلێگرامی لە ورمێ

KMMK :

چالاکێکی تێلێگرام لە ورمێ لە لایەن بەشی دوهەمی دادگای شۆرشی ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگانا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوکایەتی بە ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە سێ ساڵ زیندانی کردن بڕیاری سزای بۆ دەرچوە .

بە پێ زانیاریەکان فەرروخ عەبدی مودیری کاناڵی تڵێگرامی ئامانج کە هەواڵەکانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە بە سێ ساڵ زیندانی سزا دراوە .

هەر بە پێ ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی پار دەستگیر کراوە و ڕۆژی رابردو ئەم سزایەی بۆ خوێندراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان