kmmk:
چوار شەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی عەلی مامەند بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە کوردە لە ناوچەی سنوری دەشت بێڵی سەر بە شاری شنۆ دەکەوێتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ناوچەیە و دواتر بەهۆی تەقەی راستەوخۆی ئەم هێزەوە بریندار دەبێت.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تا ئێستا ۶۵ کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و ۹۹ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون و بەکۆی گشتی ۱۶۳ کۆڵبەر خەساریان بەر کەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان