وەدەرنانی سێ کرێکار لە سەرکارەکانیان لەســنە

KMMK:

چوارشەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی سێ کرێکار بەناوەکانی ؛ ۱ـ شیلان محەممەدی۲ـ شیما ڕۆستەمی۳ـ ڕەزا داناییکەلە کومپانیای “پارس نور” لە شارۆچکەی پیشەیی ژمارە یەکی سنە کە گڵۆپی نێو ماڵ ساز و مونتاژ دەکەن لەلایەن خاوەن کارەکەیانەوە وەدەر نران.بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری وەدەرنانی ئەم کرێکارانە ناڕەزایی دەربڕینیان بوو بەرانبەر بە کەمبوون وپاشەکەوت بوونی حەقدەستەکانیان بوو،بەچەشنێ کە لەگەڵ ئەوەی مووچەی مانگانەیان تا۷۰۰ هەزارتمەن دەگەیشت ،ماوەی سێمانگیس بوو مووچەیان وەرنەگرتبوو.شیاوی کوتنە لە وڵاتی ئێران وبەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هەژاری و بێ دەرەتانی لەوپەڕی خۆیدایە وبەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانیش ئەو مووچە کەمە تێری ژیانی مانگانەی یەک کەس ناکات چ بگات بە بژێوی بنەماڵەیەک، ولەئەگەری ناڕەزایی دەربڕینیش دەبێ لەو دۆخەی کە تێی کەوتووی چارەڕەشتر ببیت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان