ڕەق هەڵاتنی کۆڵبەرێک بەهۆی سەرماوە لە جوانڕۆ

kmmk:

 سێ شەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی سالار تەنهایی لەناوچەی سنووری نەوسوودی هەورامان بەهۆی سەرما وسەهۆڵبەندانەوە ڕەق هەڵات وگیانی لە دەست دا.شیاوی باسە کە لەڕۆژانی ڕابردوو چەنددین کۆڵبەری کورد بەهۆکارگەلی جیاوازی وەکوو تەقەی ڕاستەوخۆ وبێ ئاگادارکردنەوەی هێزە چەکدارەکان،سەرما وسەهۆڵبەندان،ڕنووی بەفر و کەوتنەخوارەوە لە هەڵدێر وبەرزاییەکان گیانیان لە دەست داوە.بەگوێرەی ناوەندی ئامارکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸وە تا ئێستە ۶٤ کۆڵبەر وکاسبکاری کورد گیانیان لە دەست داوە و۹۷ کەسیش بریندار بوون کەسەرجەم ۱۶۱ کۆڵبەر خەساریان پێگەیووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: