گواستنەوەی ۵ گەنجی خەڵکی گوندی نێی مەریوان بۆ ژووری تاکەکەسی

kmmk:
پێنج شەممە ۱۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی ۵ گەنجی خەڵکی گوندی نێی سەربەشاری مەریوان کە لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە ڕاگیراون ،گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەو زیندانە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم کەسانە بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان