kmmk:
سێ شەممە ۲۰ی سەرماوەزی ۱۳۹۷، دوو کۆڵبەرێکی کورد بەناوەکانی زانیار عەزیززادە و موزەفەر حسێنی بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەست داوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، زانیار عەزیززادە کوڕی سلێمان خەڵکی پیرانشار لە بەرزاییەکانی ئالانە لە سنووری پیرانشار و لەکاتی کۆڵبەری بەهۆی سەرمای زۆرەوە گیانی لە دەست داوە و پاشان تەرمی ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار وهێشتا تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
هەروەها موزەفەر حسێنی ۳۵ساڵ تەمەن خەڵکی مەرگەوەری سەربە ورمێ، بەهۆی سەرماوە گیانی خۆی لە دەست داوە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تابە ئێستە ۱۵۵ کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووداوی کاتی کۆڵبەری گیانی خۆیان لە دەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان