kmmk: پێنج شەممە ۱۵ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، حوکمی دوو ساڵ زیندانی محەممەد نەعیم محەممەدپوور، خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی موچشی کامێران کە لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە دیاری کرابوو، لەلقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنە بۆ ساڵێک داشکا.
ئەم هاوڵاتییت کوردە لەڕۆژی ۲۳ی ڕێبەندانی ۹۶، لەلایەن دادوەر سەعیدی سەرۆکی لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ســـنە بە «تۆمەتگەلی هەوڵدان دژبە ئاسایشی نەتەوەیی» و «پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی دەسەڵات» دوو ساڵ زیندانی بۆ دیاری کرابوو.
نەعیم محەممەدپوور، ۴۵ ساڵ تەمەن، تووشبووی نەخۆشی مەترسیداری دڵە کەبەپێی هەڵگری مانەوە لە زیندانی نییە. لەلایەکی دیکەوە منداڵە بچووکەکەی تووشبووی کێشەی زێهنییە وپێویستە لەبن چاوەدێری دا بێت.
ئەم هاوڵاتییە کوردە لەڕۆژی پێنج شەممە ۳۰ ی سەرماوەزی ۱۳۹۶، بەدانانی بارمتەی ۱۵۰ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ســنە ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان