ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی نۆڤەمبەری ۲۰۱٨

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی نۆڤەمبەربری ۲۰۱٨ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا،خۆکووژی و کوشتن ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، نارەزایەتی و ناعەدالەتی ، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە له‌گەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

سێدارە

سێشەممە ۱۵ی خەزەلوەر، گیراوی کورد سۆران رەشید زاهیدی ۳۳ ساڵان ناسراو بە سۆران هەولێری لە گرتوخانەی ناوەندی ئێران لە زەنجان لەسێدارە درا. ناوبراو خەڵکی شاری هەولێر لە باشووری کوردستانە و ۲۸ ساڵ لەمەوبەر کۆچی کردوە بۆ ئێران.
سێ شەممە ۲۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی کورد بەناونیشانی “شەرارە ئەلیاسی” لە زیندانی شاری سنە بەتۆمەتی کوشتنی پیاوێک لە سێدارە درا.
یەکشەممە ۲۷ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو هاوڵاتی کوردی زیندانی بەناوەکانی سامان قایدڕەحمەت و ڕۆح وڵڵا بیرئەلوەند مێخەک لەزیندانی تیرچە بلووکی بروجرد (زیندانی ژمارە دووی بروجێرد ) ئێعدام کران.
سێ شەممە ۱ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێران مێرمنداڵی خەڵکی شاری سەقز “شایان سەعیدپوور” کوڕی سەلاح بەئێعدام مەحکووم کرد.
کوشتن و تیرۆری دەوڵەتی
مەسعوود ڕەحمەتی ،کوڕی محەممەد کەریم ،خەڵکی گوندی دهۆی میناب ڕۆژی پێنج شەممە ۲۴ی گەڵاڕێزان لەلایەن یەکەی تەکاوەری ئێران پەڕی میناب بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا
زیندان
ئاراس قوربانی پوور هەواڵنێری سەقزی لەنەبوونی خۆیدا لە ڕێوڕەسمی دادگا بەتۆمەتی درۆ ودەلەسە مەحکووم کرا بە دانی ۲۰ملوێن تمەن بۆسەر حسێبی دەوڵەت.
پارێزەرێکی باڵا وچالاکوانی مافی مرۆڤ و ژینگەپارێزی کورد “ئارەش فاتحی” خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن کەسانێکی سەر بە ناوەنددە ئەمنییەکانەوە لەڕێیتۆڕە کۆمەڵایەتیان کەوتۆتە بەر هەڕەشە وگوشار وداوای لێکراوە دەست لەهەر چەشنە چالاکییەک هەڵبگرێ ولەئەگەری بەردەوامی لەچالاکییە ژینگەیی ومافی مرۆییەکان سزا دەدرێ.
دوشەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، لاوێکی کورد بە ناوی ” سەلمان ئەفرا” ۲۲ ساڵان و کوڕی رەحمەت دانیشتوی گوندی نێی سەر بە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست‌بەسەر کرا.
ئەرسەلان هەدایەتی چالاکی مەدەنی کورد کە چەنددین مانگ لە دەسبەسەری هێزە ئەمنی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوو، بڕیارە پێنجی سەرماوەز لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لە کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان محاکمە بکرێت.
۲۸ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو دەستبەسەرکراوی سیاسی کورد بەناوەکانی “محەممەد ئوستاد قادر خەڵکی شاری سەقز ” و ” هوشمەند عەلی پوور خەڵکی شاری سەردەشت” پاش نێزیک بە ۱۱۰ڕۆژ دەسبەسەری لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری سنە ، گوازرانەوە بۆ زیندانی ئێران لە سەقز
بنەماڵەی ژینگەپارێز سەحەر کازمی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون
شەممە ۳ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو لاوی کوردی خەڵکی بانە بەناوەکانی ” پەیام ئەنوەری و ڕەزا مریەمی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری بانە دەسبەسەر کران.
هاووڵاتییەکی شاری کانی دینار بەناوی حەشمەت ئەدمەن ی ـ۲٨ ساڵە (بەشی شاری جوجە سازی) لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
چوارشەممە ۳۰ خەزەڵوەری ۱۳۹۷ ی هەتاوی مامۆستای قوتابخانە حامید نەرگسی لە شاری دیواندەرە کە بە تەلەفون بانگێهێشتی ئیتلاعات کرابوو لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا.
سێ شەممە ٦ سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاوی ، چالاکوانێکی کرێکاری کورد بە ناوی عیززەت نەسری خۆی بۆ کێشانی ۳ مانگ زیندانی تەعزیری بە بەشی جێبەجێکاری سزاکان ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەقز ناساند.
۷ ی سەرماوەزی ۱۳۹۷هەتاوی لە زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری خۆی بەشی ژنان ، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بێ هیچ بەڵگەیەک دەستیان بە لێکۆڵینەوە و دەستبەسەر داگرتنی کەل و پەلی تایبەتی زێنەب جەلالییان کرد.
لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران لەپارێزگای سنە، حوکمی دووساڵ و۱۸۸ڕۆژ زیندانی بۆ چالاکانی کرێکاری شاری کامێران، مێهرداد سەبووری،دڵنیا سەبووری،ئومێد ئەحمەدی،ئارام محەممەدی،شاهۆ سادقی وڕۆژین ئیبراهیمی کەبەتۆمەتی بەڕێوەبردن و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار داسەپاند.
شەممە ۲۲خەزەڵوەر ، هاووڵاتی کورد حەسەن فەتحی ۲۷ ساڵان و خەڵکی بۆکان بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد. ناوبراو لە بۆکان دەست بەسەر کرابو.
شەممە ۱۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، ” پەرەستوو میرزایی”هاوژێنی چالاکی کرێکاری شاری سنە زانیار دەباغیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە کراوە و پاش لێپرسینەوە ناوبراو دەستبەسەر کراوە.
لقی ۱۱۲ی دادگای گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ورمێ پێشووتر زیندانییەکی ۳۷ساڵ تەمەنی بەندکراو لە زیندانی ئەم شارەی بەتۆمەتی دزی لە ماڵان بە بڕینی قامکەکانی دەستی ڕاست وزیندانی مەحکووم کردبوو
ئارمانی غەفووری گوازرایەوە بۆ زیندانی مەریوان.
زیندانی سیاسی کورد موحەمەد پەتایش لە دوای ۹مانگ دەسبەسەر کردن و دادگایی نەکردن لە دادگای شارستانی ورمێدا دیسانەکە هەناردەی ژوری لێپرسینەوە کراوەتەوە بە گشتی دۆسیەێیکی نوێ بۆ هەڵدراوەتەوە .
ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز بنەماڵەی چالاک وهەڵسوڕاوی کورد خالید ئەمین پوور(کاوە سەقزی) بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە دەکات وبەئاشکرا هەڕەشەی تیرۆری لێدەکەن.
سێ شەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ، ئیسکەندەر لوتفی مامۆستای قوتابخانە و چالاکی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە کرا ولێکۆڵینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
چوار شەممە ۳۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی زەینەدین شێختەمەن ۱۸ ساڵان خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری ” کانی خودا”ی پیرانشار دەست بەسەر کراوە.
شەپۆلی دەستبەسەری هاووڵاتیان لە سەقز و مهاباد ، بۆکان و سەردەشت لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە
هاوڵاتیەکی کورد کەریم ئەسغەری خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بە شداری نەکردنی زیندانێکی کوردی زیندانی لە رەجایی شاری کەرەج ، لە کۆڕی قورئان خۆێندن سزاێکی تایبەتی بۆ دیاری کرا
کۆڵبەران و کاسبکاران
پێنج شەممە ۱۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی سەلام مەردان تەمەن ۲۷ساڵ و کوڕی خالید وخەڵکی گوندی سووجە و جەبلی وەیسی”خەڵکی دەشت بێڵ لە شوێنی کارەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کراون.
هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی ئەمیرحاجی پوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە دەسبەسەر کرابوو وهەروەها لە چارەنووسی ئەم کەسانە تائێستە هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
هێرشی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگادار کردنەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران بوو هۆیی گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەناوی “برومەندی بەهرامی” و بریندار بونی دوو کۆڵبەری تر بە ناوەکانی” ئەرکان ئیبراهیمی” و “هوشیار نەمامی “.
ی خەزەڵوەر، شوانێکی خەڵکی شاری پیرانشار لە “مێرگی سەید عەبدوڵڵا”ی ئەو شارە، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پایەگای نەجەفی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار، تەقەی لێکرا و برینداربووە.
ڕۆژی ۱٨ی خەزەڵوەر١٣٩٧ لە ناوچەی ئالانی سەردەشت پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی دەکەونە تەقەکردن و ڕاوەدونانی کۆڵبەران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “یونس ئیبراهیمی ” خەڵکی گوندی زێوە سەربەشاری سەردەشت لە شاخێکەوە هەڵدەدێرێ و گیانی لە دەست دەدات .
کۆڵبەرێکی گەنجی کورد بەناوی “موسلیح قوڕەیشی” کوڕی سەید موراد و خەڵکیگوندی نماجەی سەربە پیرانشار کەلە کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەگرانی بریندار کرابوو بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
پێنجشەممە ١٨ی مانگی خەزەڵوەری ۱۳۹۷، فاروق فەیزی دانیشتووی گوندی “تەنگیوەر” سەر بە شاری کامیاران به گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی کوماری ئیسلامی ئیران لە شاری ئەهواز ته‌قه‌ی لێكراو گیانی لە دەستدا.
۲۰ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە مەریوان «سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان» هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی «غالب کویک» خەڵکی گوندی «دزەوەن» کوژرا.
لە ورمێ «سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان» بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکان لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی«ماهیر شینی کوڕی عوسمان تەمەن ۲۸ ساڵ» بەگرانی بریندار بوو.
لە سنووری شپیرانی سەڵماس «سنووری ناوبەر ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان» هێزە سنووریەکانی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی «محەممەد وەلی پوور کوڕی حەسەن» بەگرانی بریندار کرد.
لە پیرانشار «سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان» کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی «سەتار مەولایی» لەلایەن هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە ئامانج وشانی بەرفیشەک دەکەوێ و بەگرانی بریندار دەبێ.
ڕۆژی دووشەممە ۲۸ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ دووکاسبکاری کوردی خەڵکی شاری بانە کرانە ئامانجی هێزە سنوورییەکان وبەگرانی بریندار بوون.
ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی کورد تەمەن ۱۵ ساڵ بەناونیشانی “مێهران دەهێستانی ڕاد” لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و بەرکەوتنی فیشەک لەپێی ناوبراو برینداربوو.
دووشەممە ۲۸ی گەڵاڕێزان کرێکارێکی گەنجی کورد محەممەد ئەمجەدی خەڵکی شاری سنە بەهۆی کارەبا لە سەرپێڵ زەهاوی سەربە پارێزگای کرماشان گیانی لە دەست دا.
چوارشەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی ” لوقمان خەیاڵی” خەڵکی حەسەن کوردەی ناوچەی چۆمانی بانە و۳۶ ساڵ تەمەن بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەگرانی بریندار بوو.
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی مێهدی ئەمینی لە لایەن هێزە سەربازەیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندارکرا.
هاوڵاتی کورد عەبدوڵڕەحمان شەریفی ۴۰ساڵ تەمەن بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناحیەی مەچەکی قاچ بریندار بوو . بەگوێرەی
چوارشەممه ۷ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ،بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەشت، کۆڵبەری کورد کوردە ڕەزا ئوستادسیمانی بریندار بوو .
سێ شەممە ۴ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ژنێکی لاو بەناوی فەرزانە پاکاری خەڵکی گوندی سەبزی سەر بە میاندواو دەستی داوەتە خۆسوتاندن و بە هۆی زۆری رێژەی سوتاندنەکەی ئەمڕۆ هەینی ٩ی سەرماوەز گیانی لەدەست داوە.
سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی ٩ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ ی هەتاوی کۆڵبەرێک بەناوی موحەممەد عەباسی بەهۆی دەسڕێژ و تەقەلێکردنی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری پیرانشار گیانی لە دەستدا.
پێنج شەممە ٨ ی سەرماوەز ی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاوی لە سەر سنووری کانی خوا ی سەر بە شاری پیرانشار، دەستەیەک لە کۆڵبەران کەوتنە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و فەرهاد بیانک خەڵکی ئاوایی ماشکان سەر بە شاری پیرانشاری ناوچەی سێی چۆمان گیانی لە دەستداو کۆڵبەرێکی تر بە ناوی “سەدیق “برای”فەرهاد بیانک” بریندار بوو.
۷ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لەسنووری بانە کۆڵبەرێک بەناوی هادی سەلیمی” تەمەن ۳۰ساڵ کوژرا و کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی “یادگار سەلیمی” بریندار بوو.
شەممە ٤ی سەرماوەز، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بەرەو کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی کورد حوسێن بەبریان تەمەن چل سال بریندار بوو.

نارەزایەتی هاووڵاتیان
چوارشەممە ۱۶ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی ،قوتابیانی قۆناغی ناوەندی گوندی نێ لەشاری مەریوان لە ناڕەزایەتی دژ بە دۆخی خراپ ونەبوونی پێداویستی خوێندن لە قوتابخانە لەچوون بۆ پۆلی خوێندن خۆیان بوارد و دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.
ئەنجومەنی چالاکانی مەدەنی یارسان لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایان گەیاندوە کە لە شانزدەهەمین ساڵیادی ترۆری سەید خەلیل عالی نژادا هێزە ئەمنیەتیەکان “خەیروڵا حەقجویان” یان ئاگادار کردۆتەوە کە مافی بەشداری لەو ساڵیادەدا نیە
پێنەدانی مووچەی ۷مانگی کرێکارانی شارەوانی نەڵاس
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێپێوان و گردبوونەوەی خەڵکی شاری بانە لە گۆڕەپانی جیهادکە بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی ۹ی سەرماوەز جێبەجێ بکرێت، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان میلیتاریزە ودەست بەسەردا گرتووە.
خۆکووژی و کوشتن
ێنج شەممە ۱۷ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار کاسبکارێکی کورد بەناوی سەلاح ئیسفەندوەند ۲۸ساڵ تەمەن و خەڵکی مەهاباد کوژراوە.
سێ شەممە ۱۵ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ،گەنجی کورد “ڕەزا موعیزی” کوڕی عەلی محەممەدەشاری لە ئیلام ، لەڕێی خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شەممە ۱۹ی خەزەڵوەری ئەمساڵ کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری ئیلام بەناونیشانی ” نیلوفەڕ منەتی ” ۱۷ساڵ تەمەن لەڕێی خواردنی حەبی برینج کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سێ شەممە ۲۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی گەنج لەشاری ورمێ ناوچەی شێخ تەپەی ئەو شارە کە ناونیشانی تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ئاشکرا نەکراوە خۆی لەبینایەکی چەندد قاتی هاویشتە خوارەوە وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
دوشەممە ڕێکەوتی ۲۸ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان بەناونیشانی ” نەرمین سەمەدی” کچی عوسمان لەڕێی خواردنی حەب کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
مندالان
یەکشەممە ۲۰ی خەزەڵوەری ئەمساڵ منداڵێکی ۵ ساڵ تەمەنی خەڵکی پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دا. سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو، ناونیشانی ئەم منداڵە ۵ساڵەی : ” ئەرکان مەعرووفی” کوڕی ئیباهیم ڕاگەیاندووە.
مێهدی نامدار، جێگری پەروەردەی دواناوەندی حکومەتی ئێران لە پارێزگای سنە رایگەیاندووە کە ئەمساڵ ١٠%ى قوتابیانی ئەو پارێزگایەی رۆژھەڵاتی کوردستان وازیان لە خوێندن هێناوە.
دوشەممە ۲۸ خەزەڵوەری ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی لاشەی نیوە گیانی نازەنین ، کچە کوردی ٦ ساڵانی خەڵکی مەهاباد بە هۆیی لێدان و پێدادان بە بێهۆشی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە .
هەڵاواردن و جیاوازی و کەمتەرخەمی
دووشەمە ۱٤ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ ژنێک بە ناوی ئارەزوو دەروێشی کچی موحەمەد ساڵەح خەڵکی مهاباد لەدوای چەندین ڕۆژ مانەوە بەبێهۆشی و لە دوای نەشتەرگەری “سزارین” بە هۆی خەمساردی پزشکانەوە لە نەخۆشخانە گیانی دەستدا .
هەڵکشانی ڕێژەی ۹لەسەتی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی ڕێگەوبان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پێڕانەگەیشتنی سازمانی ئاوی سنە لەهەمبەر خراپی ئاوخواردنەوەی شار
بەردەوامی هەژاری وبێبەری کردنی کوردستان /هەبوونی ۱۰۷۳ قوتابخانەی کۆن وئاڕووختە لە پارێزگای سنە
باکووری کوردستان
دست بەسەر کردنی ۷۴ کەس لە باکوری کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکیاوە
سێ شەممە ۶ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸ی زایینی زیندانی کوردی تەمەن ۶۷ساڵ “بورهان کاراتای لەزیندانی گیرسۆنی تورکیا بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
ی نۆوەمبەر ، کاتژمێر ٠١:٠٠ هێرش کرایە سەر ناوەندی هەدەپە لە ناوچەی بسملێ-ی ئامەد . هێرشەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە وتەنیها خەسارێ مادی بەربیناکە کەوتووە.
بەیانییەی کۆمەڵێک لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمەڕ مەحکووم کردنی بڕیاری ئەمریکا دژبە سێ کەس لە ڕێبەرانی باکووری کوردستان
سەلاحەددین دەمیرتاش چالاکی سیاسی ناوداری کورد و هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە دو ساڵە لە زیندانی حکومەتی تورکیا دایە و وەک بارمتەیەک لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا ڕاگیراوە.
۱٤ی نۆڤەمبەری ۲۰۱۸ی زایینی دادگای لەدادگای وڵاتی تورکیا سزای ۶ساڵ و۳مانگ سزای زیندانی بۆ هونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان “هۆزان جانێ” دیاری کرد.
سێ شەممە۲۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۱۸ی زایینی لە سێ شاری تورکیا لانیکەم ۵۵ هاوڵاتی کورد لەلایەن پولیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کران
گۆرێکی بەکۆمەڵی کوردانی ئیزیدی لە قەزای شەنگال دۆزرایەوە
باشوری کوردستان
لە گەڕەكی رۆشنبیرانی شاری هەولێر كچێكی ۱۷ ساڵان بەناوی (شەیما.ك) بەدەستی برایەكی دەكوژرێ‌. برا بچووكی كچەكە كە خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.
لە ئەنجامی بۆردمانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سێ هاووڵاتی باشووری کوردستان گیانیان لەدەست دا
رێخراوەی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) لە ڕانیە کەوتە بەر هێرشی هێزەکانی ئاسایش
هێرش کردنە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی بە پێچەوانەی یاسا و مافەکانی مرۆڤە
رۆژئاوایی کوردستان
حکومەتی تورکیا هاوکات لەگەڵ کوشتن و ئاوارەکردنی کوردان، دەستی داوەتە دزینی زەیتونی عەفرین
بە هۆی هێرشەکانی حکومەتی تورکیا، مناڵێک گیانی لەدەستدا و دو رۆژنامەنووس بریندار بوون
ئیتر
دیاری کردنی خەڵات بۆ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان سەلمێنەری ئاشکرای پێشێلکاری مافی مرۆڤە
ڕێخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز لە ڕاپۆڕتێکدا هەواڵی کوژرانی دوو کەس لە دەسبەسەرکراونی ئەهوازی بەناوەکانی “ئەحمەد حەیدەری کوڕی عەبوود تەمەن ۲۸ساڵ ،و “عەدنان سەواری ۳٤ساڵ تەمەن بڵاو کردەوە
یەک شەممە ۴ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بۆ جارێکی تر بومەلەرزەیەکی ۶.۳ ریشتەری کرماشان و زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستانی لەراندەوە
درێژەی تۆپ بارانی هەرێمەکانی پارێزراوی کوێستانی شاهۆ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانـەوە
بەیانییەی پارێزەرانی ئێران وکوردستان بۆ پشتگیری لە کرێکارانی حەوت تەپەی شوش
کوژرانی دەیان ئەسپ و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی کاسبکاران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ـەوە
ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە سەر دۆخی ڕۆژنامەوانی کورد هاتە دەنگ
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان