kmmk:
میلاد عەزیمی مێرمنداڵی کورد کرماشانی کەلە تەمەنی ۱۷ساڵی کەلە تێهەڵچوونێکدا لەناوبەری قوتابیان لە قوتابخانە بە کوشتنی کەسێک تۆمەتبار کراوە ،گەر نەتوانێ ڕەزامەندی سکاڵاکەری دۆسیەکەی ڕابکێشێ بەخێرایی ئێعدام دەکرێ.
۱۷ی سەرماوەزی ۱۳۹۲ بەهۆی تێهەڵچوونی لە قوتابخانە(دبیرستان)ی شارۆچکەی ڕودەکی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پولیسەوە دەسبەسەر و بە کوشتنی بە ئەنقەست تاوانبار کرا.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێراوی مافی مرۆڤی ئێران ؛ میلاد عەزیمی لەدایکبووی سەرماوەزی ۱۳۷۴ بووە و لەو کاتەی کوشتن هاتۆتە ئاراوە،خوار ۱۸ساڵ بووە،بەم حاڵەشەوە لقی یەکی دادگای سزاکانی ئێران بۆ ئەم منداڵە تاوانبار کراوە حوکمی ئێدام (قەرەوە)ی دیاری دەکات ولقی ۱۷ی دیوانی باڵای وڵاتی ئێران ئەم حوکمە پشتڕاست دەکاتەوە.
میلاد عەزیمی هەنووکە لە بەندی ” ڕاوێژی یەک — بەندی گەنجان” ڕاگیراوە.
ئێران لە دیارترینی ئەو وڵاتانەیە لە جیهاندا کە هێشتا بۆ تاوانگەلێک کە لە منداڵیدا هاتۆتە ئاراوە حوکمی ئێعدام جێبەجێ دەکات.پەیمان نامەی مافی منداڵ کە ئێرانیش بۆخۆی یەک لە واژۆکەرانی دێتە ئەژمار بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کە جێبەجێ کردنی سزای ئێعدام و حوکمە درێژخایەنەکان لەمەڕ منداڵان نابێ داسەپێنرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان