تەقینەوەی مین پەڕینی لاقی هاووڵاتیەکی لە دێلوڕان لێکەوتەوە

kmmk:
بەهۆی تەقینەوەی مین لە دێلوڕان پیرە پیاوێکی تەمەن ۶۰ ساڵ لە موسیانی سەربە دێلوڕان لەپارێزگای ئیلام لاقی پەڕی.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو هەنووکە لە نەخۆشخانەی گەنجەویانی دزفول لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و هێشتا ناونیشانی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.
بەگوێرەی هەاڵەکانی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی۲۰۱۸ی زایینی تائێستە ٤٤ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی تەقینەوەی مین خەساریان پێ گەیووە وکەمئەندام بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان