کرێکارانی شارەوانی بیجار دەستیان دایە مانگرتن

KMMK :

کرێکارانی شارەوانی بیجار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند ڕۆژێکە بە هۆیی پێ نەدانی موچەی چەندین مانگیان دەستیان لە کار هەڵگرتوە و مانگرتنیان ڕاگەیاندوە .

جێگای باسە کە کاربەدەستانی حکومی و شارەوانی بیجار هیچ نرخێک بۆ داواکاریەکانی ئەم چینە دانانێن ، لە لاێک بە هۆیی دەست هەڵگرتنی کرێکاران لە ئیش و کارەکانیان ، سەتڵی زبڵ و خۆڵی شارەکە پڕ بون و شەقام و کۆڵانەکانی ئەم شارە بە زبڵ داپۆشراون .

ئەم ڕۆژانە نەتەنها موچەی کرێکاران نادرێت ، تەنانەت بە سەدان کرێکار و چالاکانی کرێکاری قۆڵبەست و ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون و بە توندی توشی لێدان و سزای قورس و ئەشکەنجە بونەتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان