شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازیەکانەوە میلیتاریزە کراوە

kmmk:
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێپێوان و گردبوونەوەی خەڵکی شاری بانە لە گۆڕەپانی جیهادکە بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی ۹ی سەرماوەز جێبەجێ بکرێت، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان میلیتاریزە ودەست بەسەردا گرتووە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەردەستمان کەوتوون هێزە ئەمنی وئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرووپی چەند کەسی لە گۆڕەپانی ناوبراو وئەو شەقامانەی پێوەی پەیوەستن دامەزراون و هاتوچۆی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکەن وڕێگری لە گردبوونەوەی خەڵک دەکەن تەنانەت لەگرووپی بچووکیش.
ناڕەزایەتی خەڵکی بانە دژبە کوشتاری کۆڵبەران وکاسبکارانی کوردە کە حکوومەتی ئێران بەشێوازی سیستەمانە دەست دەداتە کوشتنیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان