برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لەسەردەشت

kmmk:
چوارشەممه ۷ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ،بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەشت، کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو .

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە کوردە ڕەزا ئوستادسیمانی ڕاگەیەندراوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە پاش برینداربوونی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت ونەشتەرگەری لەسەر کراوە ودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆڕتی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زاینییەوە تائێستە ۸۵ کۆڵبەر بەهۆی گرانی کار وبەدەستی هێزە ئەمنیی وسنوورییەکانی کۆماری ئسیلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون و هەروەها ۵۳ کۆڵبەریش گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان