kmmk: رۆژی شەممە ۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بە هۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نێوان شاری سەردەشت ی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان، کۆمەڵێک کۆڵبەر کەوتنە بەر دەسرێژی گولـلەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بەرەو کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی کورد بە گرانی بریندار بووە.
ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارە لە لایان کۆڵبەر نییوزەوە “حوسێن بەبریان” تەمەن چل سال ڕاگەیێندراوە.
هەر وەها لە حەوتووی رابردوو لە بەرزاییەکانی دالامپەڕ مەرگەوەڕ ی شاری ورمێ بە هۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆڵبەرێکی تر بە ناوی (مامەش عەلی زادە) خەڵکی ناوچەی تەڕگەوەر بەگرانی بریندار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە دەسپێکی ساڵی ۲۰۱٨ زایینی تا ئێستا ٨٤ کەس بریندار و ٥۳ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان