مامۆستاێیکی قوتابخانە لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا

kmmk: ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ خەزەڵوەری ۱۳۹۷ ی هەتاوی مامۆستای قوتابخانە حامید نەرگسی لە شاری دیواندەرە کە بە تەلەفون بانگێهێشتی ئیتلاعات کرابوو لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا.

حامید نەرگسی خەڵکی دیواندەرە ڕۆژی پێش لە قۆڵبەستکردنی بانگێهشت و دواتر چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لێدەکرێت و پاشان بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنەی دەگوازرێتەوە و لە گرتوخانەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر دەکرێت.

ئەو مامۆستا کوردە بە تۆمەتی مانگرتنەگشتیەکانی مامۆستایان کە لە ۲۱ی خەزەڵوەردا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو قۆڵبەست کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان