kmmk: ڕۆژی شەممە ۳ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو لاوی کوردی خەڵکی بانە بەناوەکانی ” پەیام ئەنوەری و ڕەزا مریەمی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری بانە دەسبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکانیان و بەبێ نواندنی بەڵگە و مۆڵەت دەسبەسەریان کردوون.
شیاوی کوتنە هێزە ئەمنییەکان پاش دەسبەسەری دەیان گوازنەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستە چارەنووسیان نادیارە و هۆکاری دەسبەسەریشیان نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکان دەڵێن بەهۆی هاریکاری حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


